پێکانه‌که‌ی ڕوونی ، ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌رای داگیرکردووه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پێکانه‌که‌ی ڕوونی ، ڕۆژنامه‌کانی ئینگلته‌رای داگیرکردووه‌

پێکانه‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ماچسته‌ر یونایتد واین ڕوونی له‌ دواین خوله‌که‌کانی یاری دوێنێ شه‌وی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و بایه‌ر میونخ گرنگیه‌کی زۆری له‌لایه‌ن میدیاکانی وڵاتی ئینگلته‌راوه‌ پێده‌درێت و به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی پشکنینی پێکانه‌کان  ، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌وانی نیگه‌ران کردووه‌  ئه‌گه‌ری درێژی ماوه‌ی پێکانه‌که‌یه‌تی که‌ ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌  نه‌توانێت به‌شداری له‌ جامی جیهانی بکات  ئه‌مه‌ش بۆخۆی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ ..  بۆ نمونه‌ ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن به‌ گه‌وره‌ی نوسیوێتی ” دۆعای بۆ بکه‌ن ” … گاردیان به‌ کاره‌سات ناوزه‌ندی کردووه‌ و تایمزیش نوسیوێتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گه‌وره‌ترین کاره‌سات به‌سه‌ره‌ ئینگلته‌رابێت که‌ مه‌به‌ستی به‌شدارینه‌کردنی ڕوونیه‌ له‌ جامی جیهانی … هه‌روه‌ها که‌مترین ماوه‌ی پێکانی ڕوونی گومانی لێده‌کرێت نه‌توانێت له‌ یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بایه‌رن یاری بکات … رونی له‌ ماوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌رزترین ئاستی پێشکه‌شکردووه‌ و توانیوێتی ٣٤ بۆ یانه‌که‌ی تۆماربکات و پێکانه‌که‌ی زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سێر ئه‌لێکس ڤێرگه‌سۆن و یانه‌که‌ی




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 666
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست